٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٥:٥٥
پێنتاگۆن خاوێن کردنەوەی سنوورەکانی تورکیاو سووریای بە ستراتژیک زانی

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پێنتاگۆن بەبێ ئاماژە بە داکۆکی وڵاتەکەی لە تیرۆریستان خاوێن کردنەوەی سنورەکانی تورکیاو سووریای لە تیرۆریستانی داعش بە دەسکەوتێکی ستراتژیک لە خەبات بەدژی ئەو گروپە زانی.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما لە زمان رۆژنامەی مللیەت "جف دەیویس" وتەبێژی پێنتاگۆن رۆژی سێ شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا لە واشنتۆن بانگەشەی کرد پاک کردنەوەی سنورەکانی تورکیا و سوریا لە داعش، بۆ پێشگرتن لە چوونی تیرۆریستانی بیانی و هەناردە کردنی تیرۆریستان لەو ناوچەیە ڕا بۆ شوێنەکانی دیکە زۆر گرنگە.

دەویس لە درێژە دا هەروەها وتی بە پاک کرانەوەی سنوری تورکیا و سوریا لە داعش زەبرێکی قورس بەو گروپە تیرۆریستییە گەیشتوە.

وتەبێژی پێنتاگۆن وتیشی ئەندامانی پەکەکە و پەیەدەش بۆ رۆژهەڵاتی فورات گەڕاونەتەوە.جف دەیویس وتیشی: چالاکییەکان لە بواری پلان داڕشتنی قۆناغی  داهاتوی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش بە بەشداری هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا درێژەی دەبێ.

وتیشی:پێنتاگۆن لە رۆژهەڵاتی بەنداوی تشرین لەگەڵ گروپە کوردیەکان دیدار و سەبارەت بە قۆناغی داهاتوی هەڵمەتەکان لە دژی داعش خەریکی نەخشە داڕشتنە.

دەوڵەتی ئانکارا بانگەشەی پاک کردنەوەی ناوچەیەک بە پانتایی 95 کیلۆمەتر لە قووڵایی 45 کیلۆمەتری خاکی باکوری سوریا لە تیرۆریستانی داعش لە لایەن سوپای ئەو وڵاتەی کردوە و وتویەتی بە هاوکاریی ئاسایشیی ئەمریکا دەتوانێ ئەو ناوچەیە بۆ حەواندنەوەی ئاوارە سورییەکان ئامادە بکات.

ئانکارا هەروەها بانگەشەی کردوە هەڵمەتە دەرەوە سنورییەکانی سوپای تورکیا لە باکوری سوریا پێشێل کردنی سەروەری سوریا نییە و بۆ بەرپەرچ دانەوەی پەلامارەکانی داعش و تیرۆریستان هاتۆتە نێو خاکی سوریا.دەوڵەتی سوریا بە شەرمەزار کردنی هاتنی تانکەکانی تورکیا بۆ باکوری ئەو وڵاتە ئەو کارەی بە نمونەی زەق و ڕاشکاوی پێشێل کرانی سەروەری نیشتمانی خۆی زانیوە....

کۆتایی کورتە نامە/310